طرح جامع و تفصیلی شهر گهواره

طرح هادی شهری چاه مبارک

طرح تعیین حریم جدید شهر بردستان

پلانی گەشەی بەردەوامی لادێکان لەسەر ئاستی ناحیە

_

ئەم شێوە پلاندانانە هەڵدەستێ بە ناسینی لایەنە جۆراوجۆرەکانی وەک ژینگەناسی، فەزایی، کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، ئابووری، سیاسی؛ ئەم ناسینە، سەرجەم پتانسیەل و بەربەستەکانی گەشەی هەمەلایەنە دەردەخات و ئەوەش وا دەکات پلانێکی تۆکمە و بەپێز دابڕێژین.

ئەو شێوە پلانە لەسەر ئاستی ناحیە بەڕێوە دەچێ و سەرجەم گوندەکانی ناحیە لە خۆ دەگرێ، بەڵام گوند و لادێکان وەک یەکەیەکی جیا لە یەکدی وەبەر چاو ناگیرێ، بەڵکو لە روانگەی پلاندانانەوە گەشەی هەمەلایەنە بە پێوەندی نێوان لادێکان و ناوەندە شاریەکان دەستەبەر دەبێ. بەو هۆیەوە لەم شێوازە لە پلاندانان پێوەندی هەمەلایەنەی ناوەندەکانی نیشتەجێ بوون (گوند و شار) وەبەر چاو دەگیرێ و پلانەکانیش هەر لەسەر ئەو ئەساسە دادەڕێژرێ.

گەشەی ئابووری و دابین کردنی هەلی کار

_

لێکۆڵینەوەکان دەریانخستوە ناوچە لادێیەکان بە بەراورد لەگەڵ ناوچە شاریەکان لە بواری گەشە لە ئاستێکی خوارتر دان، بەساڵاچوونی دانیشتوان، دابەزینی ئاستی داهات، بێکاری، دەستکورتی، لەناوچونی سامانە سروشتیەکان و… ئەو کێشانەن کە گوندەکان روبەڕوی دەبنەوە.

بۆ کەم کردنەوەی ئەو کێشانە تیمی ئێمە هەڵدەستێ بە پلاندانان بۆ گەشەی ئابووری و دەستەبەر کردنی هەلی کار و زیاد کردنی داهاتی گوندنشینان. روانگەی سەرەکی لەو جۆرە پلانەدا جەخت دەخاتە سەر پێوەندی نێوان گوندەکان لەگەڵ یەکتر بۆ بەرهەمهێنان و رەعەمەل هێنانی بەرهەمە خۆماڵیەکان بە ئامانجی بەرز کردنەوەی رادەی داهات و کەم کردنەوەی کەلێنی ئابووری نێوان شار و گوند. ئەوەش بە دروست کردن و کارا کردنی بازاڕ و تەکمیل کردنی زنجیرەی بەرهەمەکان بۆ کورت کردنەوەی دەستی دەڵاڵ و سوود گەیاندن بە وەرزێر و جووتیارەکان.