ئەندازیارانی ڕاوێژکاری ئاسۆ شەهری میدیا بە مەبەستی چالاکی لە بوارەکانی تایبەت بە پلاندانانی شاری، نژیاروانی(تەلارسازی)، پلاندانانی فەزایی و توێژینەوەی  جوگرافی  لە ساڵی ٢٠١٤دا دامەزرا و ساڵی ٢٠١٦ بڕوانامەی کار و چالاکی  لە بواری پلاندانانی شاریدا لە ڕێکخراوی بەڕێوەبردن و پلاندانانی پارێزگای تاران وەرگرتووە. هەروەها پاش ماوەیەک، لە بوارەکانی GIS، ڕووپێوی، بەرگری ناچالاک، گەشتیاری و دیزاینی شاریدا پەرەمان بە چالاکی و شارەزاییەکانمان داوە. ئەم نووسینگە هەر لە سەرەتای چالاکییەکانیەوە، پلان و پرۆژەی جۆراوجۆری لە بوارەکانی ئاماژەپێکراو، لە ئەستۆ بووە و لەم ساڵانەی دواییدا لەم ڕێگەدا دەسکەوت و سەرکەوتنی بەرچاوی بەدەست هێناوە.